بەرهەم ساڵح: دوبارەبوونەوەی هێرشەکانی سەر هەولێر تاوانێکی تیرۆریستییە
(0) /
سەرۆک کۆماری عێراق دوبارەبوونەوەی هێرشەکانی سەر هەولێری بە تاوانێکی تیرۆریستی ناو برد و ئیدانەی کرد.
بەرهەم ساڵح لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند: دوبارەبوونەوەی هێرشەکان بۆ سەر هەولێر و پێشتریش لە بەغدا و ناوچەکانی دیکە، تاوانێکی تیرۆریستییە و ئیدانە دەکرێت کە ئاسایشی هاووڵاتیانی کردووەتە ئامانج و ڕێگری لە هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پاڵپشتی لە سەقامگیری و سەروەری وڵات دەکات.
ناوبراو لە درێژەی پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: ئەم هێرشانە پێویستی بە هەڵوێستێکی یەکگرتوو بۆ پاڵپشتی لە دەزگا ئەمنییەکان لە جێبەجێکردنی یاسا و پاراستنی هاووڵاتیان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی لە یاسا دەرچوو دەبێت.
شەوی چوارشەممە بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی هەولێر کرایە ئامانج./.
تێبينيێك بنێرە: