کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی و هاکان فیدان
(0) /
وەزیری دەرەوەی تورکیا لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لە گەڵ سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کۆبووە.
بارەگای مەسعود بارزانی سەبارەت بە کۆبوونەوەی ناوبراو و هاکان فیدان ڕایگەیاندووە کە هەر دوو لا بیر و ڕایان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییە دووقۆڵییەکان ئاڵوگۆڕ کرد.
بارەگای بارزانی وردەکاری زیاتری لە سەر ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی سەرۆکی پارتی و وەزیری دەرەوەی تورکیا ئاشکرا نەکردووە.
تێبينيێك بنێرە: