سەرۆک کۆماری عێراق جەخت لە سەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەکاتەوە

(0) / / ئاسیا / لەتیف ڕەشید بەغدا عێراق


Aug 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە سەر هاوکاری و هاوئاهەنگی هاوبەش لە گەڵ سوریا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کردەوە.
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق لە چاوپێکەوتنی سەتام جەدعان دەندەح باڵیۆزی سوریا لە بەغدا ڕایگەیاند کە عێراق گرنگی بە پەیوەندییەکانی لە گەڵ سوریا دەدات لە پێناو مسۆگەربوونی بەرژەوەندییەکانی هەر دوو ولا.
سەرۆک کۆماری عێراق جەختی لە سەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم کردەوە و ڕایگەیاند کە بەغدا ئامادەیە لەم پێناوەدا هاوکاری سوریا بکات.