زانیاری نوێ لە سەر مووچە لە بەغداوە گەیشت

(0) / / كوردستان / بەغدا هەرێمی کوردستان


Aug 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕازی نییە بە ناردنی 598 ملیارەکەی بەغدا کە بڕیارە مانگانە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی ڕەوانە بکات و داوای تەواوی شایستە داراییەکان دەکات.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە حکومەتی عێراق مانگانە 598 ملیار دینار بۆ حکومەتی هەرێم دەنێرێت، ئەوەش بەشی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ناکات، هەر بۆیە ئەوان ناڕازین و داوایانکردووە تەواوی شایستە داراییەکانی هەرێم لە بودجەدا ڕەوانە بکرێت.
حکومەتی هەرێم مانگانە بۆ دابەشکردنی مووچە پێویستی بە زیاتر لە 900 ملیار دینار هەیە بەڵام لە حاڵەتی ناردنی 598 ملیارەکەی بەغدا، نزیکەی 320 ملیار کورتهێنانی هەیە.