ئیمینکی: پرسی مووچە بە زووترین کات چارەسەر دەکرێت
(0) /
بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە لە داهاتوویەکی نزیکدا پرسی مووچە نابێتە پرسی گرنگی ڕۆژ و کێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.
جەعفەر ئیمینکی بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی ڕایگەیاندووە کە پرسی مووچە لە داهاتوویەکی نزیکدا چارەسەر دەکرێت.
ناوبراو وتی کە هەموو لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق سوورن لە سەر ئەوەی کە دەبێت مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە کاتی خۆیدا بنێردرێت و دوا نەخرێت و بەغدا ڕێکەوتنەکانی لە گەڵ هەرێم جێبەجێ بکات بەڵام ڕوون نییە بەغدا چەندە پارە بۆ هەرێم دەنێرێت.
تێبينيێك بنێرە: