کودەتای نوێ لە ئەفریقا، ئەمجارە لە گابۆن

(0) / / ئەفریقیا / ئەفریقا


Aug 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
ژمارەیەک لە ئەفسەرە باڵاکانی سوپای گابۆن ئەمڕۆ پێنج شەممە بەکودەتای سەربازی ڕایانگەئاند کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەم دواییە ڕەتدەکەنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 30 ی ئاب، ژمارەیەک لە ژنڕاڵ و ئەفسەرە باڵاکانی سوپای گابۆن بە ئامادەبوون لە تەلەفزیۆنی ئەو وڵاتە ڕایانگەیاند کە حکومەتیان هەڵوەشاندووەتەوە و دەسەڵاتیان بە دەستەوە گرتووە.
گابۆن لە ڕۆژئاوای ئەفریقای ناوەڕاستە و بە یەکێک لە گرنگترین هاوپەیمانەکانی فەرەنسا لەو ناوچەیە هەژمار دەکرێت کە لە ساڵی 2009 تا ئێستا لە لایەن عەلی بونگۆ سەرۆکایەتی دەکرێت.
ئەم کودەتایە بە هەشتەمین کودەتا لە ناوچەکانی ڕۆژئاوا و ناوەڕاستی کیشوەری ئەفریقا لە ساڵی 2020 تا ئێستا هەژمار دەکرێت. دوایین کودەتاش لە وڵاتی نەیجەر لە 26 ی تەممووزی ئەمساڵ بووە.
کودەتاچییەکانی گابۆن ڕایانگەیاندووە کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی هەڵدەوەشێننەوە، حکومەتیان بە دەستەوە گرتووە و سنورەکانی وڵاتیان بۆ کاتێکی نادیار داخستووە.