ئایا لە دژی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا کودەتا دەکرێت؟

(0) / / ئەورووپا / لۆری جۆنسن ئۆکراینا ئەمریکا


Aug 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
شرۆڤەکارێکی خانەنشینی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بە هۆی ناڕەزایەتی لە نێو هێزەکانی ئۆکراینا لە بەرەی ڕۆژهەڵات، ئەگەری ئەوە لە ئارادایە کە زیلنسکی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە لە ماوەی سێ تا چوار هەفتەی داهاتوو لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە.
لۆری جۆنسن شرۆڤەکاری خانەنشینی سی ئای ئەی ڕایگەیاندووە کە شکست لە بەرەکانی شەڕ دەتوانێت سوپای ئۆکراینا لە دژی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە هان بدات.
ناوبراو وتی کە بە هۆی ناڕەزایەتییە ناوخۆییەکانی هێزەکانی ئۆکراینا بە تایبەت لە بەرەی ڕۆژهەڵات، ئەگەری دوورخستنەوەی زیلنسکی لە ماوەی سێ تا چوار هەفتەی داهاتوو لە ئارادایە.
ئاماژەی ناوبراو بەو ناوچانەیە کە دژە هێرشەکانی ئۆکراینای تێدا دەکرێت، ئەو هێرشانەی کە لە سەرەتای حوزەیرانی ڕابردوو بە ڕاوێژ و پلانی وڵاتانی ڕۆژئاوا و بە چەک و کەرەستەی سەربازیی ئەوان لە دژی ڕووسیا کراوە و دەسکەوتێکی ئەوتۆی نەبووە و زیانێکی گەورەشی ڕوبەڕوی هێزەکانی ئۆکراینا کردووەتەوە.