زانیاری نوێ لە سەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاو بووەتەوە

(0) / / كوردستان / عێراق هەرێمی کوردستان غەریب ئەحمەد


Sep 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە لایەنە عێراقییەکان بەردەوام مەرجەکانیان لە سەر هەرێمی کوردستان قورستر دەکەن و ئامادە نین هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو پێشینەیەکیش بۆ مووچەی مانگێکی فەرمانبەران بنێرن.
غەریب ئەحمەد ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە حکومەتی بەغدا نکۆڵی لە ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت ناکات لە پێدانی مافی سەرجەم پارێزگاکان و هەرێمی کوردستان بەڵام پێشتر کێشەیان لە پاکتاوی دارایی داهاتەکانی هەرێم هەبوو ئێستاش لە سەر بابەتی نانەوتی و ناوخۆیی هەرێم وەستاون.
ناوبراو وتی: کێشەیەکی دیکەش هەیە کە ئەو ملیار و 500 ملیۆن دۆلارەی عێراق لە تورکیای بردووەتەوە لە دادگای ناوبژیوانی پاریس لە بەرامبەر هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، تورکیا داوا دەکات هەرێمی کوردستان قەرەبووەکە بدات و هەرێمیش ناچێیە ژێر باری ئەو بڕە پارەیەوە.
سەبارەت بە ناردنی موچەی دوو مانگ لە بەغداوە بۆ موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، غەریب ئەحمەد ئاماژەی بەوەشكرد، رۆژانە مەرجەكانی بەغدا لەسەر هەرێمی كوردستان قورستر دەبن، لەساڵانی رابردو لەبەرامبەر رادەستكردنی 150 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم ئامادەی ناردنی 17%ی پشكی هەرێم بون، دواتر كردیانە 250 هەزار بەرمیل لەبەرامبەر ناردنی پشكی هەرێم، ئێستاش هاتونەتەسەر 12.67%ی بودجەی عێراق لەبەرامبەر رادەستكردنی 400 هەزار بەرمیل، بۆیە سیاسەتی بەغدا لەماوەی پێنج ساڵی رابردودا ناهاوسەنگ بوە.