ئایا یەکێتی و پارتی هێزیان لە بەرامبەر یەکتر جوڵاندووە؟

(0) / / كوردستان / مستەفا چاوڕەش عێراق


Sep 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەنگۆی جوڵاندنی هێزی پارتی و یەکێتی بەرەو ناوچەکانی کڵاو قاسم و دۆڵی بالیسان کە لە ساڵانی شەڕی ناوخۆ شوێنی پێکدادانی سەربازیی نێوان هەر دوو حیزب بووە، بڵاو بووەتەوە.
مستەفا چاوڕەش بەرپرسی هێزەکانی حەفتای یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە هیچ هەنگاوێک بە ئاراستەی کۆکردنەوەی هێز بەرامبەر بە یەکتر لە نێوان یەکێتی و پارتی لە ئارادا نییە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە سەرەڕای ناکۆکییەکانی نێوان یەکێتی و پارتی لە بواری سەربازی و هێزەکانی پێشمەرگە، ناکۆکییەکان نەگەیشتووەتە ئاستی جوڵاندنی هێز.
بە وتەی مستەفا چاوڕەش، دۆخی کورد لە عێراق و ناوچەکە هێندە باش نییە کە مەینەتییەکی دیکە بۆ خەڵک بخوڵقێندرێت.