لۆگۆی سەرۆکایەتی هەرێم لە پاسی زیارەتکاران لێکرانەوە

(0) / / كوردستان / بەغدا عێراق هەرێمی کوردستان


Sep 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرجەم ئەو لۆگۆیانەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کە بە پاسی زیارەتکارانی شێعەوە بوون، لێکرانەوە و فراکسیۆنی پارتیش داوای لێپرسینەوە دەکات.
یادگار مەحمود پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی ڕایگەیاندووە کە لێکردنەوەی لۆگۆی حکومەتی هەرێم و ئاڵای کوردستان نادەستوورییە و بە پێی دەستوور، عێراق وڵاتێکی فیدراڵییە و لە سەر ئەو بنەما دەستوورییەش هەرێمی کوردستان بۆی هەیە حکومەت و پەرلەمان و دەستوور و دادگا و ئاڵای تایبەت بە خۆیی هەبێت.
وتیشی کە لە ئاست ئەو بێڕێزییە نادەستوورییە دەبێت لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو کارە بکرێت.
ناوبراو ئەنجامدانی ئەو کارەی بە نەناردنی بودجە و مووچەی حکومەتی هەرێم لە لایەن بەغداوە گرێداوە و بە سیاسەتی دوژمنکارانە لە بەرامبەر کورد ناوی بردووە.