بڕیارەکانی سودانی سەبارەت بە دۆخی ناوخۆیی کەرکوک
(0) /
محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان و سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ لە تەواوی پارێزگای كەركوك و ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی بەرفراوان لە شوێنی خۆپیشاندانەكەی ئێوارەی شەممەی كەركوك.
لیوا یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانی عێراق لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای كەركوكی ئاڕاستە كردوە، ڕۆڵی خۆیان لە درێژكردنەوەی ئاسایش و سەپاندنی دەوڵەتی یاسا بەسەر ئاژاوەگێڕانی پارێزگاكەدا بگرنەبەر.
پێویستە هێزە ئەمنیەكان چاوكراوەبن لە دەستگیركردنی هەركەسێك كە ئاسایشی كەركوك تێكبدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، محەمەد شیاع سودانی جەختی لەوەكردەوە، پێویستە هێزە ئەمنیەكان چاوكراوەبن لە دەستگیركردنی هەركەسێك كە ئاسایشی كەركوك تێكبدات لە هەر لایەكەوە بێت ڕێگە نەدەن بەهیچ شێوەیەك چەك هەڵبگرن، جگە لە دەزگا ئەمنییەكان.
تێبينيێك بنێرە: