مەسعود بارزانی لە سەر دۆخی کەرکوک داوایەک لە سودانی دەکات

(0) / / كوردستان / کەرکوک مەسعود بارزانی عێراق


Sep 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە سنورێک بۆ گێرەشێوان لە کەرکوک دابنێت.
مەسعود بارزانی لە پەیامێکدا بە بۆنەی ڕووداوەکانی شەممەی کەرکوکەوە ڕایگەیاندووە کە جێی سەرسوڕمانە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی کەرکوک هیچ ڕێگرییەکیان لە گێرەشوێنی و هەڵسووکەوتە نایاساییەکان نەکردووە بەڵام لە بەرامبەر گەنجان و خۆپێشاندەرانی کوری کەرکوک توندووتیژییان بەکار هێنا و خوێنی گەنجی کورد ڕژا.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەم جۆرە هەڵسووکەوتە بە هیچ شێوەیەک قبووڵکراو نییە و ئەنجامی زۆر خەراپی لێدەکەوێتەوە و ڕشتنی خوێنی ڕۆڵەی کورد باجی قورسی بە دواوە دەبێت.
بارزانی داوای لە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە کە سنورێک بۆ گێرەشوێنی و هەڵسووکەوتە نایاساییەکان لە کەرکوک دابنێت و کۆتایی بەو ستەم و جیاکارییە بێنێت کە پێکەوەژیان و سەقامگیری کەرکوکی کردووەیە ئامانج.