چەند پێشنیارێک بۆ دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەبێت
(0) /
بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند پێشنیارێک لە سەر دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆران بخرێتەڕوو.
یەکێک لە پێشنیارەکان ئەوەیە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو 500 ملیار دینارە لە بەغدا وەرنەگرێت کە بڕیارە وەک قەرز بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بدرێت.
پێشنیاری دووەم ئەوەیە کە ئەو پارەیە وەربگیرێت و مووچەی ئەو کەسانەی پێ دابەش بکرێت کە مووچەکەیان لە خوار یەک ملیۆن دینارەوەیە و مووچەی ئەوانەش لە سەروی یەک ملیۆن دینارە، دواتر لە داهاتی ناوخۆی دابەش بکرێت.
پێشنیاری دیکە ئەوەیە کە لە سەدا 20 تا 30 لێبڕین بۆ مووچەی تەواوی مووچەخۆران بکرێت.
پێشنیاری چوارەمیش ئەوەیە کە خشتەیەکی دوور و درێژی دابەشکردنی مووچە ڕابگەێندرێت تا حکومەتی هەرێم بتوانێت لە ڕێگای کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆوە ئەو کورتهێنانە قەرەبوو بکاتەوە.
تێبينيێك بنێرە: