مەسرور بارزانی داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکات
(0) /
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە بەغدا کردووە پشکی بودجە و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
مەسرور بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاند کە بودجەی فیدراڵیمان بە پێی مافەکان و بەرپرسیاریەتی پەسەند کرد و پابەندی تەواوی ئەرک و بەڵێنەکانی خۆمان بووین.
ناوبراو ڕایگەیاند کە عێراق دەبێت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
پەیوەندییەکانی نێوان هەریمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە سەر یاسای بودجە جارێکی دیکە ڕووی لە ئاڵۆزبوون کردووە.
تێبينيێك بنێرە: