پارتی بە فەرمی هەڵوێستی خۆیی لە سەر ڕووداوەکانی کەرکوک ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / عێراق کەرکوک


Sep 07, 2023

قەبارەی فۆنت:
مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاگەێندراوێکی لە سەر ڕووداوكانی ڕۆژانی ڕابردووی كەركووك و پەیوەندییەكانی ئێستای نێوان هەرێم و حكوومەتی عێراق بڵاو كردەوە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە " دەسەڵاتدار و كاربەدەستانی كەركووك بۆ جێبەجێنەكردنی بڕیاری ڕادەستكردنەوەی بارەگاكانی پارتی، هانی كۆمەڵێك خەڵكی گێرەشێوین و تێكدەریان دا و ئاستەنگیان بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكە دروست كرد".