لە کەرکوک دوو کەس بە تۆمەتی سووتاندنی ئاڵای عێراق دەستگیر کران

(0) / / ئاسیا / کەرکوک عێراق


Sep 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاند کە دوو کەس لە کەرکوک بە تۆمەتی سووتاندنی ئاڵای ئەم وڵاتە دەستگیر کراون.
لە ڕاگەێندراوێکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراقدا هاتووە کە لە دوای ڕووداوەکانی شاری کەرکوک و ئەنجامدانی خۆپێشاندان، زانیاری هەواڵگری لە سەر ئەو کەسانە کۆکرایەوە کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئاڵای عێراقیان سووتاندووە.
لەو ڕاگەێندراوەدا هاتووە کە سووتاندنی ئاڵای عێراق کاردانەوە و ئیدانەی چینە جیاجیاکانی کۆمەڵگای لێکەوتەوە و ئەو کارەیان بە تێکدانی ئاشتی کۆمەڵایەتی ناو بردووە.
ڕاشیگەیاندووە کە دەستبەجێ مەفرەزەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە کەرکوک کەوتنە جوڵە و لە گەڕان و پشکنینەکاندا دوو تۆمەتباریان دەستگیر کرد و ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.