وەزیری دارایی عێراق چی لە سەر مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چی دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان تەیف سامی


Sep 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دارایی عێراق لە پەیامێکدا سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە هەرێم بۆ شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ زیاتر لە پشکی خۆی لە بودجەی وەرگرتووە و پشکەکەشی بۆ شەش مانگی دووەمی ئەمساڵ بڕی ترلیۆنێک و 500 ملیار دینارە.
تەیف سامی لە میانەی بەشداریی لە کۆبوونەوەی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان زیاتر لە پشکی خۆیی لە بودجەی گشتی وەرگرتووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە پشکی هەرێم بۆ شەش مانگەی دووەمی ساڵی 2023 بڕی یەک ترلیۆن و 500 ملیار دینارە.