سودانی سیاسەتێکی نوێی عێراقی ئاشکرا کرد
(0) /
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیااند کە سیاسەتی وڵاتەکەی، پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ و یارمەتیدانی یەکپارچەیی و سەقامگیری ناوچەیی.
محەممەد شیاع سودانی ڕۆژی یەک شەممە ڕایگەیاند کە بەغدا سیاسەتێکی پەیرەو کردووە کە لە سەر بنەمای پتەوکردنی پەیوەندییەکان و ڕەوتی یەکپارچەیی ناوچەیی بنیات نراوە.
ناوبراو لە میانەی چاوپێکەوتنی شاندێکی پەرلەمانیی سعوودیە بە سەرۆکایەتی ئیبراهیم محەممەد قەناس ڕایگەیاند کە دۆستایەتی عێراق و سعوودیە لە سەرجەم بوارەکان بە تایبەت ئابوری و بازرگانی و ئاڵوگۆڕی کەلتوری بەهێزتر بکرێت.
سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی کە ئامانجی ئێمە لە پەیوەندییە ناوچەییەکان ڕوبەڕوبونەوەی قەیران و کێشەکانە کە ناوچە و گەلانی دۆست و برای سەرقاڵ کردووە.
سودانی وتی کە بەغدا هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگاچارەی کێشەکان لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەشی وڵاتانی ناوچەکە دەدات و ئەمەش یارمەتیدەری سەقامگیری ناوچەیی دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: