یەکێتی هۆکاری نەناردنی پشکی بودجەی کوردستانی لە لایەن بەغداوە ئاشکرا کرد

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان بەهجەت محەممەد بەغدا


Sep 10, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی بۆ کاروباری وزە ڕایگەیاندووە کە ناشەفافی پرۆسە نەوتییەکانی هەرێم و گومان لە داتای داهاتی نانەوتی و ڕادەستنەکردنی نەوت، هۆکاری نەناردنی پشکە بودجەی هەرێمە لە لایەن بەغداوە.
بەهجەت محەممەد ڕایگەیاندووە کە هۆکارەی نەناردنی پشکە بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن بەغداوە بۆ ناشەفافی پرۆسە نەوتییەکانی هەرێم دەگەڕێتەوە و بەغدا گومانی لە داتای داهاتە نانەوتییەکانیش هەیە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە داتای بڕی نەوتی فرۆشراوی هەرێم لای بەغدا زیاتر لەوەیە کە هەولێر باسی دەکات.
ئەو ڕاوێژکارەی مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاندووە کە شاندەکانی حکومەتی هەرێم لە سەردانەکانیان بۆ بەغدا لە سەلماندنی داتاکانی حکومەت سەرکەوتوو نەبوون و ئێستاش حکومەتی بەغدا بە ڕۆحێکی تۆڵەکردنەوە مامەڵە لە گەڵ هەرێم دەکات.