مەسرور بارزانی: پێویستە بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت
(0) /
باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردانەکەیدا بۆ هەولێر لە گەڵ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
محەممەد کازم ئالی سادق باڵیۆزی کۆماری ئیسلامی ئێران، ڕۆژی دووشەممە 11 ی ئەیلولی 2023، لە شاری هەولێر لە گەڵ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا باڵیۆزی ئێران سوپاس و پێزانینی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاسانکاری و خزمەتگوزاری بە زیارەتکارانی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) دەربڕی کە لە ڕێگای دەروازە سنورییەکانی هەرێمی کوردستانەوە سەردانی عێراق و شاری کەربەلای پیرۆزیان کرد.
لە بەشێکی دیکەی ئەو کۆبوونەوەدا جەخت لە سەر چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە سەر بنەمای دەستوور و ڕێکەوتنەکان کرایەوە.
مەسرور بارزانی وتی کە هەرێمی کوردستان تەواوی پابەندبوونەکانی خۆیی لە چوارچێوەی یاسای بودجە و دەستووردا جێبەجێ کردووە و پێویستە حکومەتی بەغدا شایستە داراییەکانی هەرێم بنێرێت.
تێبينيێك بنێرە: