نێچیرڤان بارزانی هەڵوێستی خۆیی لە سەر مووچەی فەرمانبەران ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / عێراق ئێران نێچیرڤان بارزانی هەرێمی کوردستان


Sep 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بەم نزیکانە شاندێک بە سەرۆکایەتی سەرۆکی حکومەت سەردانی بەغدا دەکات و مووچەی فەرمانبەران بابەتێک نییە کە قسەی لە سەر بکرێت.
نێچیرڤان بارزانی وتی: نابێت بابەتی مووچە تێکەڵ بە هیچ شتێکی دیکە بکرێت، حکومەتی هەرێم هەموو پابەندییەکانی لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا جێبەجێ کردووە.
بارزانی وتی: مووچە مافی خەڵکی هەرێمە، وەک هاووڵاتیانی دیکەی عێراق و دەبێت ئەم کێشەیە لە زووترین کاتدا چارەسەر بکرێت.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەش وتی: ئەمریکا گلەی زۆری لە پارتی و یەکێتی هەیە کە دۆسیەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی ئەم دوو حیزبە بە خاوی بەڕێوە دەچێت.
نێچیرڤان بارزانی سەبارەت بە ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی ئێران و عێراق وتی کە هەرێمی کوردستان بەشێکە لەو ڕێکەوتنە و پێی پابەند دەبێت.