مەسرور بارزانی: بەغدا هەرێم بە لاواز نەزانێت
(0) /
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان سەردانی بەغدا دەکات.
مەسرور بارزانی وتی کە هەموو هەوڵێک دەدەین ئەم دۆخەی ئێستا تێپەڕ ببێت.
ناوبراو وتی کە پشوودرێژیمان بە واتای لاوازی حکومەتی هەرێم نییە بەڵکوو پیشاندەری خەمخۆری ئێمەیە کە کێشەکان بە ئاشتیانە چارەسەر بکرێن و بە ئاقارێکی دیکەدا نەبرێن.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان وتی کە حکومەتی بەغدا دەبێت شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێم بنێرێت.
تێبينيێك بنێرە: