فۆئاد حوسێن: ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی نێوان بەغدا و تاران جێبەجێ دەکرێت

(0) / / ئاسیا / بەغدا ئێران عێراق


Sep 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی عێراق لە تارانەوە پابەندبوونی بەغدای بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکە لە گەڵ ئێران ڕاگەیاند.
فۆئاد حوسێن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران وتی کە دەستووری عێراق موڵەتی ئەوە نادات خاکی ئەم وڵاتە بۆ دژایەتی وڵاتانی دیکە و دراوسێ بەکار بهێندرێت.
ناوبراو وتی کە هاوکاری ئەمنیی نێوان ئێران و عێراق لە چوارچێوەی دەستووردایە.
فۆئاد حوسێن وتی کە دەمانەوێت گرووپە تیرۆریستییەکان لە هێڵی سنوریی نێوان ئێران و عێراق چەک بکرێن و بۆ کەمپی ئاوارەکان بگوازرێنەوە و ئەمەش لە ژێر چاودێری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەبێت.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتی: ئێمە پێویستمان بە دەستەبەرکردنی ئەوە هەیە کە هێرش و توندووتیژی لە نێوان هەر دوو وڵاتدا نەبێت و لە گەڵ ئێران گەیشتووینەتە ڕێکەوتن و کێشەکان لە ڕێگای وتووێژ و دانوستانەوە چارەسەر دەکەین.