ئاڵوگۆڕی بەندکراوانی ئێرانی و ئەمریکی تا دووشەممە جێبەجێ دەکرێت

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئێران متیۆ میلەر


Sep 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
میدیایەکی ئەمریکی لە سەر زاری کەسانی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە ئاڵوگۆڕی بەندکراوانی ئەو وڵاتە و ئێران تا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت.
ئاژانسی بلۆمبێرگ ڕایگەیاندووە کە بەراورێک بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوانی ئێرانی و ئەمریکی دیاری نەکراوە بەڵام ڕەنگە ڕۆژی 18 ی ئەیلول، یەک ڕۆژ پێش ئەوەی کە سەرکردەکانی جیهان بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری نیۆیۆرک کۆببنەوە، ئەو ئاڵوگۆڕە جێبەجێ بکرێت.
متیۆ میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا پارە بلۆککراوەکەی ئێران لە کۆریای باشورەوە دەگاتە قەتەر.
ڕۆژی سێ شەممەی ڕابردووش وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا کۆنگرێسی ئەو وڵاتەی ئاگادار کردەوە کە لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندکراواندا موڵەتی گواستنەوەی پارەکەی ئێرانی لە کۆریای باشورەوە بۆ قەتەر دەرکردووە.