بڕە پارەیەک لە بەغداوە گەیشتە هەرێم
(0) /
ئەمڕۆ پێنج شەممە بڕی 107 ملیار دینار لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان.
نەوزاد کامیل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە بڕی 107 ملیار دینار خراوەتە هەژماری وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەو بڕە پارەیە تایبەتە بە شایستە داراییەکانی جوتیارانی کوردستان بۆ ساڵی 2023 کە 50 ملیار دیناری بۆ سلێمانی، 32 ملیار دیناری بۆ هەولێر و 25 ملیاریشی بۆ دهۆک دەبێت.
نەوزاد کامیل ڕایگەیاندووە کە لە پاش تەواوبوونی ڕێکارە کارگێڕی و داراییەکان، دەست بە دابەشکردنی ئەو بڕە پارەیە دەکرێت بە پێی ڕۆژی ڕادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان.
تێبينيێك بنێرە: