داواکاری عەرەبەکانی کەرکوک لە مەسعود بارزانی
(0) /
هۆزە عەرەبەکانی کەرکوک چەندین داواکارییان ئاراستەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمۆکراتی کوردستان کردووە.
ئەمڕۆ هەینی 15 ی ئەیلولی 2023، ژمارەیەک لە هۆزە عەرەبەکانی کەرکوک لە نامەیەکدا بۆ مەسعود بارزانی بە ناونیشانی بۆ پاراستنی ئاشتی مەدەنی و ڕاگرتنی خوێنڕشتن لە پارێزگای کەرکوک، داوایانکردووە کە لێبوردن بۆ دەستگیرکراوەکان و سزادراوەکانی بێتاوان لە گرتووخانەکانی هەولێر دەربکرێت.
ئەوان داوایانکردووە ئەو کەسانەش کە دۆسیەی دیکەیان هەیە ڕادەستی حکومەتی ناوەندی بکرێن بۆ دادگاییکردنیان بە شێوەیەکی دادپەروەرانە.
یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی عەرەبەکانی کەرکوک لە سەرۆکی پارتی ئەوەیە کە کۆنفرانسێکی گشتی لە شارەکە بە بەشداری هەموو پێکهاتە و ئائینەکان بۆ گەڕاندنەوەی یەکڕیزی لە نێو دانیشتووانی پارێزگای کەرکوک بەڕێوە بچێت.
ئەو هۆزە عەرەبانە هەروەها داوایانکردووە کە پرسی لابردنی بارەگای ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان بکرێتە پرسێکی یاسایی و دەسەڵاتی دادوەری ببێتە فاکتەری یەکلاکەرەوە و پارتی دیمۆکراتیش دەتوانێت بارەگاکەی بۆ کاروباری سیاسی لە ناو شاری کەرکوک وەربگرێتەوە تا ئەو کاتەی کە بابەتەکە بە شێوەی یاسایی چارەسەر دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: