ئەمریکا باس لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەی لە گەڵ ئێران دەکات

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئێران جۆن کێربی


Sep 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕێکخەری پەیوەندییە ستراتیژییەکان لە ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە هیوادارە چەند گیراوێکی ئەمریکی لە ئێران ئازاد بکرێن و لە ڕۆژانی داهاتوودا بگەڕێنەوە.
جۆن کێربی ڕایگەیاندووە کە بە تەواوکردنی پرۆسەی گواستنەوەی پارە بلۆککراوەکانی ئێران بۆ قەتەر، چاوەڕوان دەکرێت گیراوانی ئەمریکیش لە ڕۆژانی داهاتوودا ئازاد بکرێن و بۆ واشنتن بگەڕێنەوە.
لێدوانەکانی کێربی لە کاتێکدایە کە ئاژانسی بلۆمبێرگ پێشتر ڕایگەیاندبوو کە گیراوانی ئەمریکی و ئێرانی تا دووشەممەی ئەم هەفتەیە ئاڵوگۆڕ دەکرێن.