پارتی هەڕەشە لە بەغدا دەکات
(0) /
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاندووە کە ئەگەر لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار لە سەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نەدرێت، بڕیاری دیکەمان دەبێت.
هێمن هەورامی ڕایگەیاندووە کە ئەو بەڵێنانەی سەرۆک وەزیران و پێکهێنەرانی حکومەتی عێراق لە هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت بە شاندی باڵای حکومەتی هەرێمیان داوە، هیوادارین لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لە سەر بدرێت بۆ یەوەی کار بەو دوو چارەسەرە بکرێت کە مەسرور بارزانی پێشکەشی سودانی و لایەنەکانی دیکەی عێراقی کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری پێچەوانەی هەبێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەنە سیاسییەکان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان بڕیاری دیکەیان دەبێت.
تێبينيێك بنێرە: