مەسرور بارزانی پەیامێکی بڵاو کردەوە

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی


Sep 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
پاش پەسەندکردنی بڕیاری ناردنی مانگانە 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە.
لە پەیامەکەی مەسرور بارزانیدا هاتووە کە توانیمان بەرگری لە مافی خەڵکی کوردستان بکەین و لە گەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بگەینە ڕێکەوتنێکی گونجاو بۆ دابینکردنی مووچەی هاووڵاتیان.
ناوبراو سوپاسی خۆڕاگریی خەڵکی کوردستانی کردووە و هەروەها دەستخۆشیی لە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و فراکسیۆنە کوردییەکانی پەرلەمانی عێراق کردووە.
سەرۆکی حکومەتی ڕایگەیاندووە کە بەردەوام دەبێت لە خزمەتکردنی هاووڵاتیان و ڕێگە بە هەوڵە نەزۆکەکان نادات کە سەقامگیری هەرێمی کوردستان تێک بدەن.