ڤیان دەخیل: ڕێکەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
(0) /
وتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیمۆکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند کە بڕیارەکەی ڕۆژی یەک شەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق تایبەتە بە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەم و دووەم و شاندی دانوستانکاری هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە بۆ دابینکردنی مووچەی مانگەکانی تەمموز و ئاب.
ڤیان دەخیل وتی کە بڕیارەکەی حکومەتی عێراق بۆ دابینکردنی دوو تریلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مانگەکانی 9، 10 و 11 ی ئەمساڵ لە ڕاستیدا سەرەتایەکە بۆ جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە سیاسییەکان لە نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق.
ڕاشیگەیاندووە کە سەبارەت بە مووچەی مانگی 12 ی ئەمساڵیش دیسانەوە دانوستان لە گەڵ بەغدا دەکرێت تا بکەوێتە ئەستۆی حکومەتی عێراق.
تێبينيێك بنێرە: