تەواوی جێگرانی وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

(0) / / ئەورووپا / ئەلکسی ڕزنیکۆف ئۆکراینا


Sep 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری بەرگری ئۆکراینا 6 جێگری خۆیی لە پۆستەکانیان دوورخستەوە. هۆکارەکەشی ئەوە بووە کە بە درۆ باسی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ناوچەیەکیان لە دونتێسک کردووە.
ئەلکسی گونچارنکۆ یەکێک لە ئەندامانی پەرلەمانی ئۆکراینا ڕایگەیاندووە کە حکومەتی ئەم وڵاتە سەرجەم جێگرانی وەزارەتی بەرگریی لە پۆستەکانیان دوورخستووەتەوە.
لە نێو ئەوانەشدا ناوی ئانا مالیار هەیە کە جێگری وەزیری بەرگری ئۆکراینایە و ڕایگەیاندبوو کە ناوچەی ئاندریفکا لە لایەن سوپای ئۆکرایناوە کۆنتڕۆڵ کراوەتەوە.
سەرەتای مانگی ئەیلول زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ئەلکسی ڕزنیکۆف وەزیری بەرگری وڵاتەکەیی لە پۆستەکەی دوورخستەوە و ڕۆستەم عەمرۆف ی وەک وەزیری بەرگری دەستنیشان کرد.