بایدن: دیمۆکراسی لە مەترسیدایە و بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا دەکەم

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا جۆبایدن


Sep 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی سەردانەکەی بۆ نیۆیۆرک بە لایەنگرانی ڕاگەیاند کە بە هۆی ترەمپەوە دیمۆکراسی لە مەترسیدایە و دیسانەوە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 دەکات.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا کە هەوڵی پاڵپشتی دارایی بۆ کەمپینی هەڵبژاردنەکانی دەدات، لە نیۆیۆرک وەڵامی ئەوانەی دایەوە کە بە هۆی تەمەنەوە ڕەخنەی لێدەگرن و وتی کە بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2024 دەکەم لە بەر ئەوەی کە ترەمپ دیمۆکراسی ئەمریکای خستووەتە مەترسییەوە.
بایدنی تەمەن 80 ساڵە کە هەروەها بۆ چاوپێکەوتنی سەرکردەکانی جیهان لە پەراوێزی کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی نیۆیۆرکی کردووە، بە لایەنگرانی ڕاگەیاند کە لە نیگەرانی خەڵک بۆ بەرزبوونەوەی تەمەنی تێدەگات بەڵام بڕیاری ئەوە دراوە کە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداری بکات.
بایدن وتی کە گومان لەوەدا نییە ترەمپ و کۆماریخوازەکان دەیانەوێت دیمۆکراسی لە ئەمریکا لە ناو ببەن.