قوباد تاڵەبانی چی لە سەر بۆردومانکردنی فڕۆکەخانەی عەربەت دەڵێت؟

(0) / / كوردستان / قوباد تاڵەبانی هەرێمی کوردستان عێراق


Sep 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە لە فڕۆکەخانەی عەربەتدا تەنیا هێزی دژە تیرۆری یەکێتی بووە و هیچ هێزێکی دیکەی تێدا نەبووە.
قوباد تاڵەبانی لە میانەی چاوپێکەوتنی نوێنەری یەکێتی ئەورووپا لە هەرێمی کوردستان وتی کە ئەم ڕووداوە پێشهاتێکی مەترسیدارە و تێیدا هێزێکی فەرمی عێراقی و کوردستانی کراوەتە ئامانج کە هێزی دژە تیرۆری کوردستانە و بۆ هەموو لایەکیش ئاشکرایە کە ئەو هێزە لە سەرەتای دامەزراندنییەوە بە درێژایی دوو دەیە هاوکار و هاوپەیمانی سەرەکی هێزەکانی هاوپەیمانان بووە لە شەڕی دژە تیرۆردا.
ناوبراو بە توندی پاساوی لایەنی هێرشبەری ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند کە شەهیدەکان و بریندارەکانی ڕووداوەکە هەموویان پێشمەرگەی قارەمانی کوردستان و ئەندامی هێزەکانی دژە تیرۆر بوون و بە هیچ شێوەیەک جگە لە هێزی دژە تیرۆر هێزی دیکە لەو فڕۆکەخانە نەبووە.
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە عێراق و هاوپەیمانان و یەکێتی ئەورووپا کرد کە بۆ پاراستنی سەروەری عێراق و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە پێشێلکارییە، هەنگاوی کرداری بنێن و سنوورێک بۆ ئەو هێرشە سەربازییانە دابنێن کە دەکرێت سەر خاکی هەرێم و عێراق.