ئایا سودانی سەردانی واشنتن دەکات؟

(0) / / ئاسیا / بەغدا ڕووسیا عێراق فۆئاد حوسێن هەرێمی کوردستان


Sep 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پابەندی ڕێکەوتنە ئەمنییە هاوبەشەکەیە لە گەڵ ئێران.
فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە بەغدا پابەندی ڕێکەوتنە ئەمنییە هاوبەشەکەیە لە گەڵ ئێران و چاوەڕوان دەکات تارانیش هەمان هەڵوێستی هەبێت.
ناوبراو سەبارەت بە سەردانەکەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا وتی: پلانی سەردانەکەی سودانی بۆ ئەمساڵ دادەڕێژرێت.
فۆئاد حوسێن وتی کە سەرەڕای سزاکان پەیوەندییەکانی عێراق و ڕووسیا بەهێزە و پێویستمان بە ئەزموونەکانی ئەو وڵاتە بۆ کەڵک وەرگرتن و پاراستنی سیستەمی چەکە کۆنەکانی عێراق هەیە بەڵام سزاکان بوونەتە ڕێگر.
وتیشی کە هەوڵ دەدەین هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای تورکیاوە دەست پێبکاتەوە.