قوباد تاڵەبانی داوایەک لە ئەمریکییەکان دەکات

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان عێراق قوباد تاڵەبانی


Sep 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای لە ئەمریکییەکان کردووە لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر هێزی دژە تیرۆر هەڵوێستیان هەبێت.
قوباد تاڵەبانی لە میانەی کۆبوونەوەی لە گەڵ شاندێکی سەربازیی ئەمریکا داوایکرد کە واشنتن لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر هێزی دژە تیرۆر هەڵوێستیان هەبێت.
ناوبراو وتی کە پێویستە حکومەتی عێراق و هێزەکانی هاوپەیمانان و وڵاتانی دۆست، هەڵوێستی جیدی و هەنگاوی کرداری بنێن بۆ ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەم هێرشانە و پاراستنی سەروەری خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان.