سودانی: عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نەماوە

(0) / / ئاسیا / عێراق محەممەد شیاع سودانی


Sep 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پێویستی بە هێزی شەڕکەری بیانی نەماوە.
محەممەد شیاع سودانی لە چاوپێکەوتنی کەناڵی سی ئێن ئێن وتی کە عێراق پێویستی بە هێزی شەڕکەری هیچ وڵاتێک نەماوە و گرووپی تیرۆریستی داعشیش ئەو هێزەی جارانی نەماوە.
ناوبراو وتی کە واقیعی نوێی عێراق پێویستی بەوە هەیە کە هاوکاری و هەماهەنگی لە گەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە چەند بوارێکی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت.
سودانی ڕایگەیاند کە عێراق ڕەشنووسی ڕێکەوتنی لە وەزارەتی بەرگری ئەمریکاوە پێگەیشتووە کە پەیوەستە بە شێوازی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی.
ڕاشیگەیاند کە ڕێگا بە هیچ گرووپێکی چەکداری نادرێت خاکی عێراق بۆ هێرشکردنە سەر وڵاتانی دراوسێ بەکار بێنێت.