سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی ڕووسیا دەکات

(0) / / ئاسیا / ڕووسیا عێراق محەممەد شیاع سودانی بەغدا مۆسکۆ


Sep 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو سەردانی ڕووسیا دەکات.
فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە پەراوێزی دانیشتنی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆیۆرک لە گەڵ سێرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا کۆبووە.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە ڕێوشوێنەکانی تایبەت بە سەردانەکەی محەممەد شیاع سودانی لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوو بۆ ڕووسیا تەواو دەکرێت.
ڕاشیگەیاند کە ئەم سەردانە دەرفەتێکە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان بەغدا و مۆسکۆ.