بەغدا 250 ملیار دیناری دیکەی ڕەوانەی هەرێم کرد

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان بەغدا عێراق


Sep 25, 2023

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی عێراق بڕی 250 ملیار دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران.
ڕۆژی دووشەممە لە لایەن بانکی ڕەشیدەوە و لە سەر فەرمانی حکومەتی عێراق بڕی 250 ملیار دینار بۆ دابەشکردنی مووچە خرایە سەر هەژماری حکومەتی هەرێمی کوردستان.
ڕۆژی یەک شەممەش 250 ملیار دیناری دیکە لە لایەن بانکی ڕافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان.