ئێران و عێراق بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوانیان تاوتوێ کرد
(0) /
شاندێک لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق سەردانی ئێرانی کردووە و لە کۆبوونەوەی لە گەڵ بەرپرسانی وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانیی ئێران، چۆنیەتی بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتیان تاوتوێ کرد.
شاندە عێراقییەکە بە سەرۆکایەتی ستار جابری جێگری وەزیری بازرگانیی ئەم وڵاتە بۆ کاروباری کارگێڕی سەردانی تارانی کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە دانوستانەکان سەبارەت بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان، هاوسەنگی لە هەناردە و هاوردە و وەبەرهێنانی هاوبەش بووە.
شاندە عێراقییەکە لە گەڵ زەیغەمی جێگری وەزیری پیشەسازی و بازرگانیی ئێران کۆبووە. لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە سەر پشتیوانیکردنی کەرتی تایبەت کراوەتەوە.
تێبينيێك بنێرە: