نێچیرڤان بارزانی: یەکێتی یادگاری مام جەلالە
(0) /
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە یەکێتی نیشتمانی کوردستان یادگاری مام جەلالە.
نێچیرڤان بارزانی لە میانەی وتارێکی لە کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە سلێمانی، وتی کە هیوادارین کۆنگرەی یەکێتی ئەنجامی باشی هەبێت.
ناوبراو یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بە یادگاری مام جەلال ناو برد و وتی کە دەبێت لە سەر هەمان بیر و ئاراستەی کارکردنی مام جەلال بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و بەرژەوەندی گشتی بەردەوام بێت.
سەرۆکی هەرێم وتی کە یەکێتی ڕۆڵ و پێگەیەکی سەرەکیی لە بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستاندا هەیە و لە سەردەمی ئازادیدا لە گەل پارتی دوو هێزی سەرەکی و بنیاتنەری ئەزموونەکانی هەرێمی کوردستان بوون و بە بەشداری بەرەی کوردستانی و هێز و لایەنە سیاسییەکان مێژووی نوێیان نووسیوە.
نێچیرڤان بارزانی ڕایگەیاند کە ئەزموونی پێکەوەکاردنی یەکێتی و پارتی و هاوکاری و برایەتی مەسعود بارزانی و مام جەلال، ئەوە سەلماندووە کە سەرکەوتن لە یەکڕیزی و پێکەوە کارکردندایە.
تێبينيێك بنێرە: