ئەدهەم بارزانی چۆن باسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات؟

(0) / / كوردستان / نیشتمانی کوردستان ئەدهەم بارزانی


Sep 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەدهەم بارزانی لە پەیامێکدا بۆ بافڵ تاڵەبانی بە بۆنەی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە ڕایگەیاندووە کە یەکێتی وەک هێزێکی کاریگەر لە سەر گۆڕەپانی سیاسی سەنگ و قورسایی خۆیی هەیە و بەدەر لە ئاستی ناوخۆیی هەرێم، پێگەیەکی بەهێزیشی لە ئاستی عێراق و ناوچەکە هەیە.
ناوبراو بە بۆنەی کۆنگرەوە پیرۆزبایی لە سەرۆک و سەرجەم کادیرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کردووە و ڕایگەیاندووە کە نوێبوونەوە لە سیاسەتی یەکێتی بە دەرفەتێکی زێڕین بۆ یەکخستنی نێوماڵی کورد و بەهێزکردنی پێگەی کوردستان لە ناوخۆ و دەرەوە دادەنرێت.
ڕاشیگەیاندووە کە مێژووی یەکێتی و قوربانیدانی ڕۆڵەکانی، بەڵگەی هەوڵەکانیەتی بۆ بە ئاکام گەیشتنی خەباتی ڕەوای گەلەکەمان.