ئێران شاندێکی سەربازی ڕەوانەی عێراق دەکات

(0) / / ئاسیا / ئێران عێراق


Sep 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
بڕیارە ئێران بۆ تاوتوێکردنی جێبەجێکردنی ڕێکەوتنە ئەمنییەکەی لە گەڵ عێراق، شاندێکی سەربازی ڕەوانەی ئەم وڵاتە بکات. شاندەکەش سەردانی ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرچاوەیەکی عێراقی بە ڕۆژنامەی العربی الجدید ی ڕاگەیاندووە کە شاندێکی سەربازی و ئەمنی ئێرانی بۆ ئاگاداربوون لە جێبەجێکردنی ڕێکەوتنی ئەمنی لە گەڵ عێراق سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە ئەندامانی شاندە ئێرانییەکە ئەو شوێنانە بەسەردەکەنەوە کە پێشتر گرووپە چەکدارە نەیارەکانی ئەم وڵاتەی تێدا جێگیر بووە.
ڕاشیگەیاندووە کە ئەو شاندە جەخت لە سەر ڕادەستکردنەوەی داواکراوانی ئەو گرووپانە دەکاتەوە.
سەرچاوە عێراقییەکە ڕایگەیاندووە کە عێراق پابەندی ئەو بڕگەی ڕێکەوتنەکەیە کە باس لە دوورخستنەوەی گرووپە چەکدارەکان لە خاکی هەرێمی کوردستان دەکات و لە ئێستا بە هاوکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی درووستکردنی چەندین کەمپ بۆ ئەوان دەدات.