ژمارەی دانیشتووانی قەتەر سێ ملیۆن کەسی تێپەڕاند

(0) / / ئاسیا / قەتەر


Oct 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
ژمارەی دانیشتووانی قەتەر لە کۆتایی مانگی ئەیلولی 2023 بەراورد بە مانگی ئاب لە سەدا 2.96 زیادی کرد و سێ ملیۆن کەسی تێپەڕاند.
دەستەی پلاندانان و ئاماری قەتەر ڕایگەیاند کە ژمارەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 57 هەزار کەس.
ئامارەکەش سەرجەم تەمەنەکان و کەسانی قەتەری و بیانی لە خۆ دەگرێت.
ئامارەکەی دەستەی پلاندانان و ئاماری قەتەر ئەو قەتەرییانە لە خۆ ناگرێت کە لە دەرەوەی ئەم وڵاتە نیشتەجێن.
ئەمە سێهەم جارە کە ژمارەی دانیشتووانی قەتەر سێ ملیۆن کەس تێپەڕ دەکات.