سەرۆك کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە میری قەتەرەوە پێدەگات

(0) / / ئاسیا / ڕوانگە میری قەتەر سەرۆکی عێراق جەژن لەتیف ڕەشید


Apr 09, 2024

قەبارەی فۆنت:

ڕوانگە ـ سەرۆك کۆمار د.لەتیف جەمال رەشید بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی رەمەزانەوە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە بەڕێز شێخ تەمیم بن حەمەد بن خەلیفە میری دەوڵەتی قەتەرەوە پێگەیشت. 

ئەمڕۆ سێشەممە 9-4-2024 لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا پیرۆزبایی جەژنی پیرۆزی رەمەزان ئاڵوگۆڕکرا و بەڕێزان سەرۆك کۆمار و میری قەتەر هیوای ئارامی و خۆشگوزەرانیان بۆ هەردوو گەلی برای عێراق و قەتەر خواست.
هەردوولا جەختیانکردەوە لەسەر پەیوەندییە بەهێزەکانی نێوان هەردوو وڵات، هەروەها گرنگی پتەوکردن و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانیان لە بوارە جۆراوجۆرەکانی جێی بایەخی هاوبەش دوپاتکردەوە. 
هاوکات باس لە دەستدرێژییە بەردەوامەکان بۆسەر غەززە کرا و جەخت لەسەر پێویستی راگرتنی دەستبەجێی جەنگ کرایەوە، هەروەها یارمەتیدانی گەلی فەڵەستینی برا و گرتنەئەستۆی بەرپرسیارێتی یاسایی و ئەخلاقیی لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە دوپاتکرایەوە.
هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ستایشی رۆڵی دەوڵەتی قەتەر کرا لە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستین و کارکردن بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگ لە غەززە.