تورکیا وادەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی ڕاگەیاند

(0) / / كوردستان / ئاڵپ ئەرسەلان بایراقدار عێراق تورکیا


Oct 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری وزەی تورکیا ڕایگەیاند کە لەمڕۆوە هێڵی گواستنەوەی نەوت لە بەندەری جەیهانەوە بۆ هەناردەکردنی نەوت ئامادەیە و لەم هەفتەیەدا کار بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دەکرێت.
ئاڵپ ئەرسەلان بایراقدار وەزیری وزەی تورکیا لە کۆنفرانسی نەوتی ئەبوزەبی ڕایگەیاند کە زیاتر لە 40 ساڵە ڕۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە ڕێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە و ئێستاش بۆرییەکە بۆ هەناردەکردنەوە ئامادەیە و لەم هەفتەیەدا کار بۆ هەناردەکردنەوەی دەکرێت.
ناوبراو وتی کە ئەم هەفتەیە کارکردن لە بۆرییەکە دەست پێدەکاتەوە و دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنیش، ڕۆژانە نیو ملیۆن بەرمیل لە ڕێگای هێڵی نەوتی عێراق و تورکیا هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکرێت.
لە پاش بڕیارەکەی دادگای نێودەوڵەتی لە پاریس، هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە ڕێگەی بەندەری جەیهانی تورکیا لە 25 ی ئازاری 2023 تا ئێستا ڕاگیراوە.