ئایا یەکگرتوو پشتیوانی لە ناردنی مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە دەکات؟

(0) / / كوردستان / هەرێمی کوردستان عێراق دارا سێکانیانی بەغدا


Oct 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە گەڵ چەند فراکسیۆنێکی دیکە واژۆی لە سەر داواکارییەکە کردووە کە دەیەوێت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە ڕاستەوخۆ دابەش بکرێت.
دارا سێکانیانی ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە کە سەرجەم سەرۆک حیزبەکان، پەرلەمانتارانی خولەکانی ڕابردوو، وەزیرانی خولەکانی ڕابردوو، پلە باڵاکانی عێراق و پاسەوانەکانیان، ئەو هێزەی لە بەغدایە و فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان، پاسەوانی سنور، بەڕێوەبەرایەتییەکانی پاسپۆرت و ... مووچەکانیان لە بەغداوە وەردەگرن بەڵام ئەگەر مامۆستایەک و مووچەخۆرێکی دیکە لە بەغداوە پارەکەی بۆ بنێردرێت بە تاوان دادەنرێت.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان بە سێ مەرج پشتیوانی لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە دەکات.
سێکانیانی ڕایگەیاند کە دەبێت ئەو پرۆسەیە یاسایی بێت، زیانی بۆ قەوارەی هەرێمی کوردستان نەبێت و هەروەها شایستەی جێبەجێ کردن بێت.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاندووە کە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران لە لایەن بەغداوە هاوکاری بکات.