بۆ ئاوات شێخ جەناب سەردانەکەی بۆ بەغدا هەڵوەشاندەوە؟
(0) /
سەردانەکەی وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و بەشداری لە دانیشتنی لێژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاوەتەوە.
بڕیاربوو کە ئەمڕۆ پێنج شەممە وەزیرانی دارایی هەرێم و ناوەند لە پەرلەمانی عێراق بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئامادە بن بەڵام دەوترێت کە ئاوات شێخ جەناب بە فەرمانی مەسرور بارزانی ئەو سەردانەی هەڵوەشاندووەتەوە.
وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە تا دوو هەفتەی داهاتوو ناتوانێت بەشداری لە هیچ کۆبوونەوەیەکدا بکات.
تێبينيێك بنێرە: