سودانی کەی سەردانی ڕووسیا دەکات؟

(0) / / ئاسیا / عێراق مۆسکۆ ڤلادیمیر پوتین ڕووسیا دیمیتری پسکۆف


Oct 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە 10 و 11 ی تشرینی یەکەم لە مۆسکۆ پێشوازی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات.
دیمیتری پسکۆف وتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە بەرواری 10 و 11 ی تشرینی یەکەم لە مۆسکۆ دەبێت و لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین کۆدەبێتەوە.
پوتین و سودانی ڕۆژی 11 ی تشرینی یەکەم بەشداری لە کۆنفرانسێکی تایبەت بە هەفتەی وزەی ڕووسیا دەکەن.