مەحمود عوسمان: ئەمریکییەکان فڕۆکەخانەی هەولێر بە جێ بێڵن

(0) / / كوردستان / مەحمود عوسمان


Apr 17, 2021

قەبارەی فۆنت:

سیاسەتمەداری ناوداری کورد ڕەخنەی لە ئەمریکییەکان گرتووە و داوایکردووە کە فڕۆکەخانەی هەولێر بە جێ بێڵن.

مەحمود عوسمان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر وتی: ئەگەر ئەمریکییەکان لە کاتی هێرشکردنە سەریان ناتوانن بەرگری لە خۆیان بکەن، پێویستە ناوچەی دەوروبەری فڕۆکەخانەی هەولێر بە جێ بێڵن بۆ ئەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی بریندار نەبن.

ناوبراو لە درێژەدا پرسیاری ئەوەیکردووە کە بۆ ئێمە دەبێت باجی کەمتەرخەمی لە کارەکانیاندا بدەین؟

مەحمود عوسمان پێشتریش لە کاردانەوەی بەرامبەر بە هێرشەکەی ئەم دواییەی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر ڕایگەیاندبوو کە کورد نابێت هێندە متمانەی بە ئەمریکییەکان هەبێت./.