مەحمود عوسمان داوا دەکات کە کورد متمانەی بە ئەمریکا نەبێت

(0) / / كوردستان / مەحمود عوسمان


Feb 26, 2022

قەبارەی فۆنت:

سیاسەتمەداری ناسراوی هەرێمی کوردستان جەختیکردەوە کە ئەمریکا لە کاتی تەنگانەدا پشت لە دۆستانی دەکات و کورد نابێت هیچ کات پشت بەم وڵاتە ببەستێت.

دکتۆر مەحمود عوسمان، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی عێراق، لە وتووێژی لە گەڵ میدیایەکی ئێرانی، سەبارەت بە گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا و ئەوەی کە ئەمریکا جارێکی دیکە خیانەتی لە هاوپەیمانەکانی کرد، وتی: من دەمێکە ئەوەم وتووە کە کورد نابێت هیچ کات متمانە بە ئەمریکا بکات و پشت بەو وڵاتە ببەستێت، لە بەر ئەوەی کە ئەمریکا لە کاتی تەنگانەدا پشت لە دۆستان و هاوپەیمانانی دەکات و هیچ کات جێی متمانە نییە.

ناوبراو وتی: ئێمەی کورد ئەزموونێکی دوور و درێژمان لە گەڵ ئەم سیاسەتەی ئەمریکا هەیە، هەر لە مەهابادەوە تا ئێستا دەرەنجامی پەیوەندییەکانمان لە گەڵ ئەمریکا نەرێنی بووە.

دکتۆر مەحمود عوسمان وتی: سیاسەتی ئێستای ئەمریکا ڕوونە و بە ئاشکرا ڕایگەیاندووە کە بە مەبەستی پشتگیری، هێز ڕەوانەی هیچ وڵاتێک ناکات و بە لای خەڵکەکەیەوە ئەم سیاسەتەش پەسەندە، لەم سیاسەتەدا ئەمریکا گرنگی بە ناوخۆی وڵاتەکەی دەدات و ڕۆڵی لە دەرەوە لاواز دەبێت./.